دەستپێک
|
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٥٤٬٣١١ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
|
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا | |||||||

کوردەکان نەتەوەیەکی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوینن. کوردەکان بە درێژایی مێژوو لە ناوچە شاخاوییەکانی باشووری دەریاچەی وان و ورمێ ژیاون، کە بەشێکە لە خاکەکەیان و بە کوردستان ناسراوە. کوردەکان بە زمانی کوردی قسە دەکەن، کە زمانی فەرمیی کوردستانە. زمانەکە چەند شێوەزارێکی جیا جیای لێ دەبێتەوە، وەک کوردیی باکووری، کوردیی ناوەندی، کوردیی باشووری، لەگەڵ گۆرانی-زازایی. لە مێژوودا، کوردەکان دەسەڵاتیان بەسەر ھەندێک لەو ناوچانەدا ھەبوو کە ئێستا لەلایەن ئێران، تورکیا، عێراق و، سووریا داگیر کراون، بەتایبەت لە سەردەمی میرنشینە کوردییەکاندا. لە نێوان ململانێی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و سەفەوییەکان لەپێناو فراوانکردنی خاکەکەیان و زیادکردنی دەسەڵاتیان، ھەر لە زووەوە بە شێوەیەکی نافەرمی کوردستان لە نێوان ئەم دوو ھێزەدا دابەش کرابوو.
کۆنترین بەرە کوردییە ناسراوەکان لەژێر دەسەڵاتی ئیسلامدا (سەدەی ١٠–١٢) پێک ھاتوون لە حەسنەویان، مەروانی، ڕەوەندی، شەدادی، و ئەیووبی، کە لەلایەن سەڵاحەددینی ئەییووبییەوە دامەزرا. لە نێوان شەڕی عوسمانی و سەفەوییەکاندا دژ بە یەکتری، کوردەکان زۆرجار ناچار دەبوون پشتی لایەنێکیان بگرن تاکوو پارێزراوی خۆیان قۆرغ بکەن. بۆ نموونە، لە شەڕی چاڵدێرانی ساڵی ١٥١٤دا، کوردەکان شانبەشانی عوسمانییەکان دژی سەفەوییەکان شەڕیان کرد، چونکە لەلایەن عوسمانییەکانەوە پەیمانی سەربەخۆیی و ئاشتییان پێ درابوو. شەرەفنامە بە یەکەم نموونەی مێژووی کورد دادەنرێت. مێژووی کورد لە سەدەی ٢٠ بەدواوە بە ناسیۆنالیزمی کوردەکان بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ لەژێر سایەی پەیماننامەی سیڤەری ١٩٢٠ ناسراوە.
لەکاتی ھەوڵ و کۆششی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی، توانراوە چەند جارێک سەربەخۆییی کوردستان ڕابگەیەنرێ. لە ساڵی ١٩٢٣–١٩٢٩، کوردستانی سوور لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەتی پێشووەوە دامەزرا و بۆ ماوەی ٦ ساڵ مایەوە. لە ساڵی ١٩٢٢دا، شانشینی کوردستان لەلایەن شێخ مەحموودی حەفیدەوە دامەزرا و تاکوو ٢ ساڵ مایەوە. لەکاتی شەپۆلی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی کوردەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا لە ساڵی ١٩٢٧، کۆماری ئارارات لەلایەن کۆمەڵەی خۆییبوونەوە دامەزرا. لە ساڵی ١٩٤٦دا، کۆماری مەھاباد لەلایەن قازی محەممەدەوە ڕاگەیەندرا، بەڵام تەمەنی تەنیا ١١ مانگ بوو. لە ساڵی ١٩٩١ەوە، ھەرێمی کوردستان لە باکوری عێراق دامەزراوە و زمانی کوردییش زمانی فەرمی ھەرێمەکەیە. باکووری کوردستان ھێشتا لەگەڵ ھێزە تورکەکان لە ناکۆکیدان. ھێزە کوردەکانی باکووری کوردستان لە ساڵی ١٩٨٤–١٩٩٩ لەگەڵ ھێزە تورکەکان لە شەڕدا بوون و، ناوچەکە لە ٢٠٠٠ بەدواوە ناسەقامگیرە.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٨ی ئازار - پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریدا لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەشداری نەکات.
- ١٠ی ئازار – ھەرێمی کوردستان، عەرەبستانی سعوودی و زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی ڕۆژی ١١ی ئازاریان وەکوو یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرد، بەشێکی تریان وەکوو ئێران ڕۆژەکەیان بە تەواوکەری مانگی شەعبان دانا.
- ١ی ئازار – ھونەرمەندی مانگای ژاپۆنی ئاکیرا توریاما، نووسەری دراگۆن بۆڵ، لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٨ی شوبات – لە خەڵاتەکانی بافتادا، ئۆپنھایمەر وەکوو باشترین فیلم و کیلیان مێرفی (لە وێنەکەدا) وەکوو باشترین ئەکتەر ھەڵبژێردرا.
- ١٦ی شوبات – ئەلێکسی ناڤاڵنی، سیاسەتوانی ڕووس و ڕەخنەگری دەسەڵاتی ڤلادیمیر پوتین لە بەندیخانەدا کۆچی دواییی کرد.
- ٧ی شوبات – ئیلھام عەلیێڤ بۆ جاری پێنجەم وەکوو سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ھەڵبژێردرایەوە.
- … کە لە کاتێکدا بۆلیڤیا وڵاتێکی دەورەدراوە و ڕێگای بە دەریاوە نییە، بەڵام ھێزی دەریاییی خۆی ھەیە؟
